بيشرى كوڕى بەڕراء(رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى بیشری کوڕی بەرائی کوڕی مەعروورە،  لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەکان. 
بەرائی باوکیشى یەکێک بوو لە هاوەڵە دیارو نزیکەکانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).
بیشر لەگەڵ باوکیدا بەشدار بوو لە بەیعەتى عەقەبەدا. 
بیشر تیرهاوێژى نزیکى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو. 
لە جەنگى بەدر و ئوحود و خەندەقیشدا بەشدارى کرد،  لە رێککەوتنى حودەیبیەشدا بەشدار بوو. 
بیشر یەکێک بوو لە پیاوماقووڵ و کەسە دیارەکانى ناو هۆزەکەى،  فەرموودەیەکیشی لەسەرە کە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بە بەنى سولەیمی-بەنى عوبەید- فەرموو گەورەتان کێیە؟ وتیان جەددى کوڕی قەیسە، بەلآم پیسکەییەکى تێدایە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (جا چ دەردێ خراپترە لە بەخیلی، بەڵکو گەورەى ئێوە بیشری کوڕی بەرائی کوڕی مەعروورە). 
کاتێک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەتحى خەیبەرى کرد و ژمارەیەکى زۆر لە جوولەکەکان کوژران، زەینەبی کچی حارث کە ئافرەتێکی جوولەکە بوو بەرخێکی برژاوى ژەهراوى بە دیارى هێنا بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، زۆربەى ژەهرەکەى لە باڵ و شانى بەرخەکەدا دانا چونکە بیستبووی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەو پارچەی بەرخى لە هەموو پارچەکانى تر لا بەچێژترە، کاتێک ئەو بەرخەى هێنا بیشری کوڕی بەرائی کوڕی مەعروور لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەشێ لە شانى بەرخەکەى هەڵگرت تا بیخوات، بیشریش بەشێک لە گۆشتەکەى هەڵگرت، کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پارووەکەى خوارد بیشریش پارووەکەى خوارد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: دەست هەڵگرن، چونکە شانى ئەم بەرخە هەواڵم پێ دەدات چی پێدا کراوە، بیشر وتى: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) سوێند بەوەى رێزدارى کردیت، من ئەوەم لە خواردنەکەمدا بەدیکرد، بەلآم تەنها لەبەر گەورەیی و رێزی تۆ نەمتفاندەوە، چونکە حەزم نەکرد خواردنەکەت لا بێزراو بکەم، کاتێک بینیم پاروەکەت خوارد، خۆم لە تۆ لا لەپێشتر نەبوو و حەزم نەکرد جیا لە تۆ خۆم رزگار بکەم، بۆیە هیوام وابوو ئەوەى خواردت ژەهراوى نەبێت، بیشر هەر لەو شوێنەیدا رەنگى تێکچوو و مرد.  
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)