ئەسعەدى کوڕی زورارە (رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى ئەسعەدى کوڕى زورارەى کوڕی عەدەسە،  لە پشتیوانانە و لە خەزرەجیەکان، ناسراوە بە (أسعد الخیر)،  یەکەم کەسی پشتیوانان بوو کە موسڵمان بوو،  پێش موسڵمانبوونیشی بڕواى بە بتپەرستی نەبوو و هەردەم باسی یەکخواپەرستی دەکرد. 
ئەسعەد بەشداریی هەردوو بەیعەتى عەقەبەى کرد، یەکێکیش بوو لە دوانزە نەقیبەکە، تەمەنیشى لە هەموویان کەمتر بوو،  بەلآم پێشڕەوى هەر دوانزەیان بوو. 
پاش موسڵمانبوونى، هاودەم بە دوو هاوڕێى، سەرجەم بتەکانى هۆزى خۆیان شکاند، هاوکات کەوتنە بانگهێشتکردنى خەڵکى مەدینە بۆ ئیسلام.
لە مەدینە پێنج فەرزە بەرنوێژیی دەکرد بۆ موسڵمانانى مەدینە  
ماوەیەک پاش کۆچی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ مەدینە، ئەسعەد تووشى نەخۆشیەک بوو و بەهۆیەوە وەفاتى کرد.
خواى گەورە بڕێک تایبەتمەندى بەم هاوەڵە خۆشەویستە بەخشی، لەوانە:
یەکەم کەس بوو لەپشتیوانان موسڵمانان بوو.
بەشدارى هەموو بەیعەتەکانى عەقەبەى کرد.
یەکەم کەس بوو لە بەیعەتى عەقەبەدا دەستی خستە ناو دەستى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).
یەکەم کەس بوو لە مەدینە نوێژی هەینی بۆ موسڵمانان کرد.
یەکەم موسڵمانى ناو مەدینە بوو کە دواى کۆچ وەفاتى کرد.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئامادەى شۆردن و کفنکردن و ئەسپەردەکردنیشی بوو.
یەکەم موسڵمان بوو لە مەدینە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژی مردووى لەسەر کرد.
یەکەم موسڵمان بوو لە گۆڕستانى بەقیع ئەسپەردە کرا.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە دەستى خۆی چارەسەرى نەخۆشی بۆ ئەنجامدا.
کچەکانى لەدواى خۆی لەژێر سەرپەرستى راستەوخۆی پێغەمبەرى خوادا بوون و بەردەوام سەردانى ماڵى خێزانەکانى پێغەمبەریان (صلى الله عليه وسلم) دەکرد.
کاتێک وەفاتى کرد پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەرکەکەى ئەوى گرتەئەستۆ کە نەقیبی بەنى نەجار بوو، ئەوەبوو دواى وەفاتى ئەسعەد پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە بەنى نەجارى راگەیاند ئەو دەبێتە نەقیبیان.
لەناو نەقیبەکاندا تەمەنى لە هەموویان کەمتر بوو، بەلآم کاراترین و پێشرەوى هەموویان بوو.



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)