سوێندی رازی كردن

(يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ)

 

(سوێندتان بۆ دەخۆن بە خوا تەنها بۆ ئەوەی ئێوە رازی بكەن، زۆرن ئەو كەسانەى تاكە ئامانجیان رازیكردنی دەوروبەرو جەماوەرە، نەك بە هاوكاری و نیشاندانى راستیەكان و خزمەتكردن، بەڵكو بە سوێندخواردنی درۆ و بەڵێنی نابەجێ و لەخشتەبردنی خەڵك، هەر فرت و فێڵی دەگرنەبەر تەنها بۆ قەناعەت پێكردنی خەڵك).