مافی لێخۆشبوون
(وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ)
(تاوانێ ئەنجامت داوە، تەنها خوا دەتوانێت لێت خۆش بێت و تاوانەكانت بسڕێتەوە، هەزار كەس بڵێن تاوانەكەت سڕاوەتەوەو وەسفی تەوبەكەت بكەن، هەتا دڵنیا نەبیت لەوەی خوا تەوبەكەی وەرگرتویت دڵخۆش مەبە، چونكە مافی لێخۆشبوون لە تاوانەكان بە پێغەمبەری خواش نەدراوە و تەنها لاى خوا خۆیەتی، خواى گەورەش بەڵێنی داوە هەركەس تەوبەی راستەقینە بكات، خوا لە هەموو تاوانەكانی خۆش دەبێت، دەرگاى تەوبەش تا قیامەت داناخات).
|