پیاهەڵدان بۆ لێدان

 

(مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا)

(ئەی مەریەم خۆ نە باوكت پیاوێكی خراپەكار بوو نە دایكت، ئەمە وەسف و پیاهەڵدانى ناحەزان بوو بە شان و باڵی دایك و باوكی مەریەمدا، نەك بۆ ئەوەی مەریەم دڵخۆش بكەن یان شایەتی خێر بۆ دایك و باوكى بدەن، بەڵكو تەنها بۆ ئەوەی مەریەمی پێ بشكێنن، زۆرن ئەوانەى وەسف و پیاهەڵدان بۆ لێدان و شكاندن بەكاردێنن، وەك چۆن رۆژهەلآتناسەكان و هەوادارانیان بەرامبەر بە پێغەمبەری خوا دەستەواژەی پاڵەوان و كاریزما و شاعیر بەكاردێنن، نەك بۆ ئەوەی گەورەیی پێغەمبەری خوا نیشان بدەن، بەڵكو تەنها بەو مەبەستەی مەسەلەى وەحی و پێغەمبەرایەتی لێ داماڵن)