ناچاربوون بە كەنارگرتن

 

(فَحَمَلَتْهُ فَانْتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا )

(مەریەم كاتێك سكپڕ بوو بە پێغەمبەر عیساوە، خۆی دوورخستەوە لە خەڵكەكە و كەناری گرت، مەرج نیە لە ناڕەحەتیەكاندا دەورت قەرەباڵغ بێت، بە تایبەت ئەگەر هیوات نەبوو بە قەرەباڵغیەكەی دەورت، زۆرجار دوورگرتن لە كەسانێك كە دەزانیت لەبری دەستبار دەبنە بار بەسەر شانتەوە، هۆكارێكی سەرەكی چارەسەری كێشەكانە، مەریەم دەیزانی مانەوەشی لە نزیك ئەو خەڵكەوە پریشكی تانەو تەشەر دەگەیەنێتە پێغەمبەر زەكەریاش، تەنهایی هەڵبژارد چونكە دڵنیابوو لە پێغەمبەر زەكەریا دڵسۆزتر ئاگاى لێی دەبێت ئەویش زاتى ئەڵلآیە).