مەسەلەی پێغەمبەرایەتی

 

 

مەسەلەى پێغەمبەرایەتی و موعجیزە، مەسەلەیەكی گاڵتە نیە، هەركەس بانگەشەی بكات و لە ئاستیدا نەبێت، خوا ئابڕووی دەبات، كەسێكیش ناتوانێت لە هیچی نەبوو، خۆی بكات بە پێغەمبەر، كەسێ هیچ لە ئەندازیاری نەزانێت و بیەوێت خۆی وەك ئەندازیارێ نیشان بدات، بۆی ناچێتە سەر، پێغەمبەرانیش بە گشتی و پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر راستگۆ نەبوونایە، لەو هەموو فلتەرە دەردەنەچوون كە بۆیان دانرابوو.