نهێنی و پەنهانیەكان

 

(أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ)

(ئەم قورئانەى خوایەك دایبەزاندووە كە ئاگادارە بە هەموو نهێنیەكان، بیانوویەك نامێنێتەوە بۆ هیچ كەسێك بڵێت حاڵەتی من تایبەتە، یان فلآنە مەسەلە كەم كەس دەیزانێت و شتێكی روون نیە، خواى گەورە هەم ئاگادارە بەو نهێنیانەی لە دەروونماندا هەن و خۆمان دەیانزانین، هەم ئاگادارە بەو شاراوەییانەى لە دەروونماندا هەیە و خۆمان دركیان پێ ناكەین، هەم ئاگادارە بەو نهێنی و پەنهانیانەی لە گەردوون و سەرزەویدا هەن و تا ئێستاش مرۆڤایەتی پەیی پێ نەبردون، بۆیە ئەوەی لە قورئاندا باس كراوەو عەقڵی خەڵكێ بە گونجاوى نازانێت، بەڵگەی سنوورداریی عەقڵی كەسەكانە نەوەك نادروستی قورئان).